دایکی (بەختیار عەلی) کۆچی دوایی کرد

دایکی ڕۆمانووس و ڕۆشنبیری کورد بەختیار عەلی کۆچی دوایکرد.

 

بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٠  ئەختەر خانی مەلا حەکیمی مەلا محەمەد دایکی نوسەری کورد (بەختیار عەلی) له‌ شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد و ئەمڕۆ لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی تەرمەکەی بە خاک دەسپێردرێت. 

 

بەختیار عەلی ڕۆماننوس و شاعیر و ڕۆشنبیری كوردە، لە ساڵی ١٩٦٠ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، لە سەرەتای هەشتاكان قەسیدەی (نیشتمان)ی نوسیوە، لە نەوەدەكانیش چەندین وتار و بابەتی نوسیوە و لە شارەكانی سلێمانی و هەولێر چەندین كۆڕ و سیمیناری بەڕێوەبردووە، یەکێکە لە دامەزرێنەرانی گۆڤاری ڕەھەند، یەکەم ڕۆمانی بە ناوی مەرگی تاقانەی دووەم، ساڵی ١٩٩٧ لە سوێد بڵاو کرایەوە.

بەختیار عەلی لە كۆتایی نەوەدەكان هەرێمی كوردستانی بەجێهیشتوە و چووتە ئەڵمانیا و تا ئێستاش هەر لەوێ دەژی بەشێك لە بەرهەمەكانی بەختیار عەلی بۆ چەندین زمانی بیانیی وەرگێڕدراون.

 



PM:03:34:12/09/2020