ئەحمەد ئاوا.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا حەوت كەس بوونە قوربانی

بەهۆی کەوتنە خوارەوەی ئۆتۆمبێلێک لە هاوینە هەواری ئەحمەد ئاوا، چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و سێی تریش بریندار بوون. 

 

ڕائد بەرزان عوسمان محمد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند" لەئەنجامی کەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێلێک لە جۆرێ کیا تایبەت، لە ڕێگەی سێداران پشت سەیرانگای ئەحمەد ئاوا، چوار هاوڵاتی گیانیان لە دەست داوە لەڕەگەزی نێرن، کە ناسنامەیان  پێ نیە، سێ هاوڵاتی تریش برینداربوون".

 

وتیشی" قوربانیانی روداوەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی  فریاکەوتن کراون و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە لە بنکەی پۆلیسی خورماڵ ڕێکخراوە و تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای هەڵەبجە کراوە".



PM:04:44:12/09/2020