سبەینێ ئەم گەڕەکەی شاری سلێمانی کارەبایان نابێت
كارهبای سلێمانی رایدهگهیهنێت" سبهینێ بههۆی بهستنی پێوهری كارهبای زیرهك گهڕهكی شێخان كارهبایان نابێت".
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، گەڕەكی (شێخان) ماڵەكانی نزیك پردی دەباشان، كە دەكەونە سەر فیدەری (154 و 69 ) سبەینێ یەك شەممە (13/9/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت، بۆیە لە كاتژمێر (7 ی بەیانی تا 12 ی نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان.
کارەبای سلێمانی باسی لەوەشکردوە: ئاگاداریشیان دەکەنەوە کە بەستنی پێوەرەکە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەک لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەکەی لەسەر حکومەتە، هاوکات لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا پۆ یەکەمجار هەمو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە.
PM:06:33:12/09/2020