سوپای ئێران: بارەگاکانی دژە شۆڕشمان بەتەواوی لە رۆژئاوا وێران کرد

سوپاسی پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند کە سەرجەم بارەگاکانی هێزە دژە شۆرشمان لە باکوری رۆژئاوای وڵات لە پارێزگای ورمێ وێران کرد.

 
یاریدەدەری ئۆپراسیۆنەکانی ( حەمزەی سەید شهدا)ی سەر بەسووپای پاسداران، عەمید ئیسماعیل خەلیل زاد بە ئاژانسی " فارس"ی راگەیاندووە" ژمارەیەک تیرۆریستمان لەسەر سنوری ئێران – تورکیا کردە ئامانج کە دەیانوویست دۆخی ئەمنی تێکبدەن".

 
ئەو بەرپرسەی سووپای پاسداران ئاشکرای کرد " ئەوە گەورەترین ئۆپراسیۆنی مێژوویە دژی تێکدەران، هەروەها تۆڵە سەندنەوەیە لە دژی ئەو کوشتارەی ئەو هێزانە لە پارێزگای کوردستانی ئێرانی ئەنجامیان دا". 


بەپێی هەواڵی " تەسنیم " ئێرانی هێزی پیادەی سەر بەگاردی کۆماری ئێرانی هێرشێکی بەرفراوانیان کردۆتە سەر بارەگاکانی گرووپە " تیرۆریستیەکانی دژە شۆڕش".
ئەو هێرشانە چەند رۆژێکە بەردوامەو تا ئێستا لە باکوری رۆژئاوای ئێران درێژەی هەیە.

 


AM:12:14:13/09/2020