دوو كۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەكانی توركیا بوونە قوربانی
هێزە ئەمنیەکانی تورکیا لە سنووری شاری ماکۆ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراو کۆڵبەرێکی تریش بریندار کرا.
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ شەممە هێزە ئەمنیەکانی تورکیا لە سنووری شاری ماکۆ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە کۆڵبەرێک بریندار و کۆڵبەرێک کوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکان کۆڵبەرێک بە ناوی “شارام محەمەدی” کوژراوە و کۆڵبەرێک بە ناوی “جەعفەر ڕەهبەری” بریندار کراوە، ئەم دوو کوڵبەرە خەڵکی ئاوایی دەیم قشلاق سەر بە شاری ماکۆ بوون باری جگەرەیان پێ بووە.
AM:09:30:13/09/2020