ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە جیهاندا ٢٨ ملیۆن كەسی تێپەڕكرد

ئەمڕۆ یەكشەممە، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا ٢٨ ملیۆنی تێپەڕاند.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٨ ملیۆن و ٩٤٦ هەزار و ٦٢٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون،  ٩٢٤ هەزارو ١٢٨ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٢٠ ملیۆن و ٨١٢ هەزار و ٥٩٢ توشبوو چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا شەش ملیۆن و ٦٧٦ هەزار و ٦٠١ هەڵگری ڤایرۆسەکەن، لەو ژمارەیەش ١٩٨ هەزار و ١٢٨ کەس گیانیانلەدەستداوە. 

AM:10:10:13/09/2020