بەم پێکهاتەیە بە ئاسانی ناودەمت پاک بکەرەوە



ڕەنگە خەڵکێکی کەم بزانن  پاک و خاوێن ڕاگرتنی ناودەم پەیوەستە بە تەندروستی هەموو جەستەوە،  ئەگەر دەتەوێت تەندروستی لەشت بپارێزی ئەوا پێویستە بەجوانی ناو دەمت خاوێن بکەیتەوە.

ئەم گیراوە بەهێزە یارمەتی  ‌پاککردنەوەی ددانەکان دەدات، دژە بەکتریایە، دەبێتە هۆی نەهێشتنی کلس و زەردی  دەم و ددان هەروەها بۆنی ناو دەم خۆش دەکات.

پێکهاتە:

ـ هەویری ددان

ـ  ددان ئاژن، پوشی ددان پاککەرەوە ، مسواک

- فلچەی ددان شۆرین

ـ نیوو کوپ ئاوی گەرم

ـ نیوو کوپ ئاوی سارد

ـ نیو کەوچک خوێ

ـ کەوچکێک سۆدە

هایدرۆجین پیرۆکسید

ئامادەکردن 

خوێ و ئاوەکە تێکەڵ بکە و بیکە سەر فلچەیەکی تەڕ بەجوانی بیهێنە بەددانەکانتا پاشان  بیکەرە دەرەوە لەدەمت.

 دواتر ئاوە گەرم و ساردەکە لەگەڵ هایدرۆجین پیرۆکسیددا تێکەڵ بکە  بەجوانی ناو دەمتی ‌پێ بشۆ،پاشان بە ددان ئاژن هەموو ئەو کلسانەی بە ددانتەوەن لێ بکەرەوەو بەئاوی سارد دەمت بشۆ.

 وە: هە - ف

سەرچاوە:/healthylifestylezone.com
 


PM:01:03:13/09/2020