دادگای دهۆک چالاکوان و مامۆستای شاری دهۆک، بەدەل بەرواری بە دوو ملیۆن سزا دەدرێت.
دادگای دهۆک، بە تاوانی خراپ بەکارهێنانی پەیوەندیەکان، بەپێی ئەو یاسایە بە دوو ملیۆن دینار سزا درا.
هەروەها لە دادگا کەیسێکی تر لەسەر ئەو مامۆستایە کراوەتەوە تا لە زیندان بمێنێتەوەو ئازاد نەکرێت.
پێش خۆپیشاندانەکانی زاخۆ کە لە ناوەڕاستی مانگی هەشتدا ئەنجامدرا، هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک چالاکوانی دهۆکیان دەستگیرکرد، لە نێویاندا بەدەل بەرواری.
زیا بترۆس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان لە چاوپێکەوتنێک رایگەیاند لە خۆپێشاندانەکانی زاخۆ و هەولێر و رانییەو سلێمانی ٣٠٥ كه‌س دەستگیرکراون، ١٩ كه‌س له‌زیندانه‌كاندا ماونه‌ته‌وه.