ته‌ندروستی هەرێم له‌بارەی لێدان و هێرشكردنه‌سه‌ر پزیشكێك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

تەندروستی هەرێم ئیدانەی هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر دەکات لە لایەن کەسوکاری نەخۆشێکەوە. 

 

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌نراوێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، بەهۆی ڕووداوی هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر لەلایەن چەند کەسێکی خانەوادەی نەخۆشێک و هێرشی ناڕەوا و نابەجێی سەر پزیشکێکی نیشتەجێ و کارمەندانی نەخۆشخانەکە لەکاتی ئەرکی پیرۆزی مرۆڤ دۆستانە و خزمەتکردنی هاوڵاتیان و قسەی نەشیاو بە پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەران و تا ڕادەی لێدان.

 

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" وەزیری تەندروستی لەگەڵ وەزیری ناوەخۆ و لایەنی پەیوەندار لەسەر هێڵ و پەیوەندی دایە و داوای پەلەی کرد بۆ دەستگیرکردنی تەواوی تاوانبارانی ئەم ڕوداوە و ڕەوانەکردنیان بۆ دادگا و سزادانیان و لێکوڵینەوە لە کەسانی کەمتەرخەم بۆ پاراستنی گیانی پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانە".

 

تەندروستی هەرێم باسی لەوەشکردووە: هەر ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی پەیوەندی بە نەخۆشخانە و پزیشکی تاوان لێکراو کرد و پێیڕاگەیاندن کەوا تەواوی دامودەزگای پەیوەندار ڕێکاری یاسایی دەگرێتەبەر بۆ بەسزا گەیشتنی تاوانباران و پاراستنی شکۆی نەخۆشخانە و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی.



PM:09:29:13/09/2020