كارەبای سلێمانی لە بارەی مۆلیدە ئەهلییەكان بڕیارێكی دەركرد

بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" دوای ئەوەی بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و کەرەنتینە ماوەی چەند مانگێک نوێکردنەوەی گرێبەستەکان دواخرا، بڕیاردرا بە نوێکردنەوەی گرێبەستی سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەکان". 

بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیاردرا بۆ ساڵی ٢٠٢٠ گرێبەستی کارکردنی سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەکان نوێ بکرێتەوە دوای ئەوەی مەرجەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان جێبەجێ دەکەن. 

 

 



PM:11:04:13/09/2020