ئەمڕۆ سێشەممە
لە شاری هەولێر بەشێك لە وەرزشكاران دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایی كرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان دەکەن.
بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، بەیانی ئەمڕۆ ١٥ی ئەیلول لەبەردەم بینای پەرلەمانی کوردستان لە شاری هەولێر ژمارەیەک لە ڕاهێنەران و وەرزشکاران و هاندەرانی وەرزشی كوردستان گردبونەوە.
لە گردبوونەوەکەدا ڕاهێنەران و وەرزشوانان داوای هەڵوەشاندنەوە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و دانانی ستافێكی بە توانا تا كاتی هەڵبژاردنێكی خێرا دەكەن.
هاوکات داواش دەكەن نابێت وەرزشی كوردستان بێ یاسا بێت و هەروەها دروخستنەوەی ئەو كەسانەی بونەتە هۆی دووبەرەكی نێو ماڵی وەرزشی كوردستان و بنبڕكردنی كەسانی حزبی و دەستپێكردنەوەی چالاكیە وەرزشیەكان دەكەن.