نێچیرڤان بارزانی: ئەمریکا ده‌توانێت هاوكاريى عێراق بكات له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان
سهرلهبهيانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له جێنين پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆكایەتی هەرێم، له كۆبوونه‌وه‌کەدا پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى عێراق به‌گشتى و دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراقيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان تاوتوێ كرد.
نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به ڕۆڵى ئهرێنيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد و دووپاتى كرده‌وه كه نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت هاوكاريى عێراق بكات له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و ته‌حه‌دياتى به‌رده‌مى.
سيستمى فيدراڵى له عێراق، پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، جموجووڵه‌كانى داعش و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
PM:12:54:15/09/2020