هاتۆچۆی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە چیتر دوای کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆوە مامەڵەی هاوڵاتیان وەرناگرن.


لە ئاگاداری نامەیەک کە لەهاتوچۆی سلێمانییەوە دەرچووە، تیایدا هاتووە " بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەكاتەوە كە ڕۆژانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ دەكەن بەمەبەستی ڕایی كردنی مامەڵەكانیان، پێویستە لەمڕۆ بە دواوە لە پێش كاتژمێر (١٢:٠٠) وە سەردان بكەن، ئەگەر نا لە دوای كاتژمێر (١٢:٠٠)وە هیچ مامەڵەیەكی نوێ‌ لە هاوڵاتییان وەرناگیرێت".

 
هۆکاری دیاریکردنی ئەو کاتە لەلایەن هاتوچۆی سلێمانییەوە دەگەڕێنێتەوە بۆ تەواوبوونی کاتی مامەڵەکەو دەڵێن" تەواوبوونی مامەڵەكەیان دەكەوێتە ڕۆژی دواتر ئەگەر بێت و هاوڵاتی دوای کاتژمێر ١٢ مامەڵە بهێنێت بۆ بەرڕێوەبەرایەتییەکەمان".

 


PM:02:30:15/09/2020