نووسینگەی قوباد تاڵەبانی: چەتۆ ساڵح هیچ لێدوانێکی لەبارەی دەوامەوە رانەگەیاندووە



نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند" بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان( لیوا چەتۆ ساڵح) هیچ لێدوانێكی لەبارەی دەوامی فەرمانبەران نەداوە".

 
لەگەڵ راگەیاندنی سەرۆک وەزیران دەربارەی دەوامکردنی تەواو لە یەک شەممەوە تا پێنج شەممەو دەوامکردنی تەواوی فەرمانبەران، بەناوی جێگری وەزیری ناوخخۆوە بە میدیای ( میللەت )ی نزیک لاهور جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی راگەیاندبوو کە  ئەو بڕیارە بەبێ دیراسەکردن بووەو ناوچەکانی سلێمانی پێوەی پابەند نابێت. 

 
لە ڕوونكردنەوەی ئەمڕۆی نووسینگەی قوباد تاڵەبانیدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، لە ماوەی رابردوودا لێدوانێک بە ناوی  بریکاری وەزارەتی ناوخۆ لەسەر پرسی دەوامی فەرمانبەران لە هەندێک کەناڵی میدیایی بڵاو بوویە‌وە‌. لەبەر هەستیاریی دۆخەکە، "لێکۆڵینەوەمان لەم بابەتە کردووە و بۆمان دەرکەوتووە کە بریکاری وەزارەتی ناوخۆ، وەکو خۆشی دەڵێت، بە هیچ شێوەیەک هیچ لێدوانێکی نەداوە، لەسەر پرسی دەوام".

 

هەروەها لە روونکردنەوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە، "بریکاری وەزارتی ناوخۆ، وەکو هەموو ئەندامانێکی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کابینەی نۆیە‌م، پابەندە بە جێبەجێکردنی دید و سیاسە‌تی حزبەكەی لە چوارچێوەی کارنامەی پەسەندکراوی کابینەی نۆیە‌می حكوومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان کە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، یەکێک لە ئە‌ولە‌ویاتە‌كانمانە"‌.

 

تا ئێستا نەزانراوە کە دوای بڵاوکردنەوەی ئەو لێدوانەی بریکاری وەزیری ناوخۆوە کە دوو هەفتە لەمەوبەر بوو، دوامی کردووە لە شوێنەکەی وەک بریکاری وەیزیری ناوخۆ، یان دەوامی نەکردووە.



PM:05:29:15/09/2020