بەهۆی تووشبوونی ژمارەیەك كارمەند بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی، دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەكە ڕاگیرا.
لەراگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی رایگەیاندووە" هاووڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگادار دەكەینەوە سبەی پێنجشەممە كارەكانی رادەگرێت لەبەر پابەندبوون بە رێنماییەکانی تەندورستی و تووشبوونی هەندێك كارمەندی بەڕێوەبەرایەتیمان بە ڤایرۆسی كورۆنا".
ئاماژە بەوەكراوە" لەسەر بڕیاری بەرێوەبەری رەگەزنامەی سلێمانی بڕیاردرا بە راگرتنی ئیش و کارەکانی ناو بەرێوەبەرایەتی بە مەبەستی رشاندنی دەرمانی پاكردنەوەی لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا".