چینی ئۆزۆن ئەو چینەی زەوییە، كە بەچاو نابینرێت و گرنگییەكی زۆری هەیە لە ژیانی بوونەوەراندا، چونكە دانیشتووانی زەوی لەو تیشكە زیانبەخشانە دەپارێزێت، كە لە خۆرەوە دەردەچن، لەساڵی ١٩٨٧ كۆمەڵەی گشتیی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان رۆژی ١٦ی ئەیلولی وەكو رۆژی پاراستنی چینی ئۆزۆن دیاریكرد.
لەوبارەیەوە ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه لە ڕۆژی جیهانی ئۆزۆندا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە" رۆژی ١٦ی ئه‌یلولی هه‌موو ساڵێك به ڕۆژی جیهانیی ئۆزۆن دیار كراوه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی چینی ئۆزۆن كه زه‌وی و مرۆڤ له تیشكی زیانبه‌خشی سه‌روو بنه‌وشه‌یی ده‌پارێزێت".
دەستەی ژینگە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە" ئێمه له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌مان ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌مان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ ، كه ساڵانێكه له‌ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی عێڕاقیشدایه ، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی عێڕاق له‌ساڵی ٢٠٠٨ وه چووه نێو رێككه‌وتنامه‌ی ڤییهناو مۆنتریال بۆ پارێزگارییكردن لهئۆزۆن ، به‌مه‌ش عێڕاق ده‌بێت پابه‌ند بێت به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنان و قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی ته‌واوی ئه‌و غاز‌و ماددانه‌ی كه زیان به ئۆزۆن ده‌گه‌یه‌نن".
ئەوەش هاتووە" ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی ئۆزۆن له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێڕاق به‌رده‌وامه له هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ژبنگهی هه‌رێمی كوردستان و ، به‌هاوكاریی پڕۆگرامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژینگه له رێكخستنی خولی راهێنان و هۆشیاریی بۆ كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كانی گومرك و پێوانه‌سازیی و كۆنتڕۆڵی جۆریی و بازرگانیی و پیشه‌سازیی و ده‌روازه سنوورییه‌كان ، له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی رزگاربوون و قه‌ده‌غه‌كردنی بازرگانیی نایاسایی به‌و ماددانه‌ی كه زیان به‌چینی ئۆزۆن ده‌گه‌یه‌نن ، ئه‌مه‌ش به پشتبه‌ستن به‌رێنماییه یاساییه به‌ركاره‌كان".
دەشڵێت" بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین ۆركشۆپ و سیمیناری كرداریی هاوبه‌ش ئه‌نجام دراون بۆ فێركردنی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی دۆزینه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی غازه به‌كارهاتووه‌كانی نێو ئامێره‌كانی ساردكه‌ره‌وه‌و فێنككه‌ره‌وه‌كان ، هه‌روه‌ها نمایشكردنی زۆر فیلمی دیكیۆمێنتاریی و ، راهێنان كردن به‌خاوه‌نی به‌شێك له‌شوێنه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی ساردكرنهوهو فێنككردنه‌وه ، هه‌روه‌ها به پێدانی كه‌ره‌سته‌و ئامێری نوێ و پێشكه‌وتوو بۆ پڕۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی غازه‌كان".
ده‌سته‌ی پاراستن چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به‌رده‌وامه له هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی بازاڕ‌و شوێنه بازرگانییه‌كان و هاورده‌كارانی غازی ئامێره‌كانی ساردكردنهوهشدا ، به‌مه‌به‌ستی ناساندنی غازه‌كانی كلۆر فلۆر كاربۆن كه زیان به‌ژینگه و چینی ئۆزۆن ده‌گه‌یه‌نن.
هه‌روه‌ها له‌م رۆژەدا دەستەکە داواكارن له وه‌زاره‌تی بازرگانیی و پیشه‌سازیی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی گومرگ كه ڕێگه نه‌ده‌ن به‌هاورده‌كردنی ئه‌و جۆره له ئامێره‌كانی بهفرگرو ساردكه‌ره‌وه‌و سپلیت كه هێشتا غازه‌كانی كلۆر فلۆر كاربۆنیان تێدا به‌كار ده‌هێنرێن ، چونكه هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك ئه‌و دوای عێڕاق پابه‌ندكراوه به رێككه‌وتنامه‌ی ڤییهناو مۆنتریال بۆ پارێزگارییكردن له ئۆزۆن ، بۆیه پێویسته ئێمه‌ش به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر رێكاره‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی پله به پله‌ی ئه‌و غازانه‌ی كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر چینی ئۆزۆن هه‌یە.