لە ئێران ژمارەی گیانیان لەدەستدان بە كۆرۆنا ٢٣ هەزار كەسی تێپەڕاند

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٠ تەندروستی ئێران رایگەیاند" لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٧٩ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەوەش کۆی ژمارەی گیانلەدەستدان لە وڵات گەیشتە زیاتر لە ٢٣ هەزار کەس". 
 
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٩٨١ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ١٧٩ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی" تا ئێستا ٤١٠ هه‌زار و ٣٣٤ كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٢٣ هه‌زار و ٦٣٢ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌". 

PM:03:18:16/09/2020