خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا

خاوەن پشكەكانی چاڤیلاند لەبەردەم پرۆژەی گەشتیاری چاڤی لاند خۆپشاندانیان ئەجامدا و لە گردبوونەوەكەدا گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و پاسەوانەكانی گوندی ئەڵمانی دروستبوو.
 
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە خاوەن پشكەكانی چاڤیلاند لەبەردەم پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاندی شاری سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجام دا، بەڵام لە گردبوونەوەکەدا پاسەوانانی گوندی ئەڵمانی هێرشیان کردەوە خۆپیشاندەران.

 

یەكێك لە خاوەن پشكەكان بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ لە گردبوونەوەكەدا، هیچ پۆلیسێكی چالاكییە مەدەنییەكان ئامادە نەبووە و چەند كەسێك پەلاماری خاوەن پشكەكانیان داوە، چونکە ئێمە داوای بینینی شاسوار عەبدولواحیدمان کرد". 



PM:05:46:16/09/2020