لە عێراق چوار هەزار و ٣٥٧ تووشبووی تری کۆرۆنا تۆمارکرا
وەزارەتی تەندروستی عێراق تووشبوونی چوار هەزار و ٣٥٧ کەس و گیانلەدەستدانی ٨٢ تووشبووی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو چوار هەزارو ٣٥٧ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٨٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ٨٩٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا ٣٠٣ هەزار و ٥٩ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٢٣٧ هەزار و ٢٤١ کەس چاکبوونەتەوە و هەشت هەزار و ٢٤٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
PM:06:26:16/09/2020