نوێترین زانیاری لەبارەی گەیشتنی پارەکەی عێراق‌و دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران

حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی چاوەڕوانی گەیشتنی پارەکەی بەغدادن، تا دەستبکات بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " ماڵپەڕی سپی " کەوتووە، حکومەتی هەرێم چاوەڕوانی ناردنی پارەکەی بەغدایە کە ٣٢٠ ملیار دینارە تا دەستەبەدابەشکردنی مووچە بکات.

 

دەربارەی گەیشتنی پارەکە پێشبینی دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا بڕە پارەکەی بەغدا بگاتە هەرێم.

 

وەزارەتی دارایی تا ئێستا لەو دۆخەدایە کە مووچەی مووچەخۆرانی ئەمجارەش بە لێبڕینی ٢١% دابەشبکرێت.

 



PM:09:56:16/09/2020