وێنە.. گوڵسەران لە کەناری دەریا دەردەکەوێت



خانمە ئەستێرەی نواندنی تورکیا نورگوڵ یەشڵجای کە بەکەسایەتی گوڵسەران ناسراوە، لەچەند وێنەیەکی نوێی دا لە کەناری دەریا دەردەکەوێت.
 
 
نورگوڵ، لەواڵی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە کە لەکانری دەریا دەردەکەوێت و، ئەمەش دەبێتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی سەرسوڕمانی خۆیان بەم ئەستێرەیە دەردەبڕن.


نورگول یەشڵجای، لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٦، دەرچووی بەشی شانۆی زانکۆی ئەنادۆڵە، ساڵانێکی درێژە کاری نواندن دەکات. نورگول یەشڵجای لە ٢٠٠٤ ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە لەگەڵ ئەکتەری ناودار گیم ئۆزار، خاوەنی کوڕێکن، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەگونجاون جیابوونەتەوە، لە ئێستادا ناوبراو پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ دەرهێنەری ناسراو نەجاتی کۆجابای هەیە و بەردەوام پێکەوە دەردەکەون، بەپێی زانیارییەکان هەرچەندە ژیانی هاوسەرگیریان پێکنەهێناوە، بەڵام پێکەوە دەژین. 
 


AM:01:20:17/09/2020