بەیانی ئهمڕۆ پێنجشهممه لە بازاڕی بۆرسە نرخی نهوتی خاو و برێنت بهرزبوونەوەی به خۆیهوه بینی و لە سەرو ٤٢ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، بەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤١ دۆلارو ٧٥ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٣٩ دۆلارو ٦٤ مامەڵەی پێوەکراوە.
نرخی نەوت تا سەرووی ٤٦ دۆلار هەڵكشابوو لە سەرەتای ئەم مانگەوە رووی لە دابەزین كردبوو و بە رێژەیەكی بەرچاو لە نرخەكەی كەم بووبووەوە.