پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت" له‌ماوه‌ی ١٥ رۆژی ڕابردوودا مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ١٣ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له‌چه‌ند شوێنێكی جیاوازی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون كه سێ له‌و تۆمه‌تبارانه پشێویان دروست كردووه‌و ته‌قه‌یان كردووه ، ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر چه‌كه‌كانیاندا، تۆمهتبارهكهی تریان چه‌كێكی جۆری قه‌ناس ی پێبووه‌و ده‌ستگیركراوه‌و ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌یدا.
پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەشکردووە: شه‌ش تۆمه‌تباری تر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركراون كه له ڕێگه‌ی تۆره كۆمهلاَیهتییهكانهوه فێڵیان له هاولاَتیان كردووه‌و له ئێستادا به‌پێی یاسای دوو له خراپ به‌كارهێنانی ئامێری په‌یوه‌ندی ڕاگیراون.
ئەوەشی خستەڕوو: سێ تۆمه‌تباری ژن ده‌ستگیركراون كه له‌ناو بازاری قه‌زای سه‌ید سادق دزییان له هاولاَتیان كردووه و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی سه‌ید سادق ده‌ستگیركراون و به‌ندن به‌پێی مادده‌ی ٤٤٤ له‌یاسای سزادانی عیراقی، هئێستادا سه‌جه‌م تۆمه‌تباران به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.