لە عێراق چوار هەزار و ٣٢٦ تووشبووی تری کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستی عێراق تووشبوونی چوار هەزار و ٣٢٦ کەس و گیانلەدەستدانی ٨٤ تووشبووی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند. 
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو چوار هەزارو ٣٢٦ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٨٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ٨٥٩ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا ٣٠٧ هەزار و ٣٨٥ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٢٤١ هەزار و ١٠٠ کەس چاکبوونەتەوە و هەشت هەزار و ٣٣٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، ٥٧ هەزارو ٩٥٣ كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە ٥٨٦ توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

PM:05:22:17/09/2020