مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە بڕینی رێژەی لە ٢١% دابەشدەکریت

حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی ناردنی پارەکەی بەغدایە تا دەست بەدابەشکردنی مووچە بکات.

 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " حکومەتی هەرێم بۆ هەر سێ مانگی داهاتوو مووچەی مووچەخۆران بە بڕینی رێژەی ٢١% ەوە دابەشدەکرێت.

 

دەربارەی هۆکاری ئەم بڕیارەی حکومەتی هەرێم، بەپێی زانیاریەکانی " سپی " داهاتەکانی حکومەت بەشی دابەشکردنی مووچە بەتەواوی ناکات بۆیە ناچاری بە لێبڕینەوە دابەش دەکرێت.

 

حکومەتی هەرێم بڕی ٣٢٠ ملیار دینار لەبەغداوە وەردەگرێت ئەو دوای پارەکە کۆی هەمووی ٨٨٠ ملیار دینارە لە داهاتی ناوخۆ دابین دەکات.

 

 



PM:11:22:17/09/2020