شاعێرێکی ناسراو گیان لەدەستدەدات

شاعیرێکی ناسراوی عێراقی کە ناوی عادل موحسنە، دوێنێ پێنج شەممە لە بەغدا کۆچی دوایی کرد.

 

هاوسەری ئەو شاعیرە کە ناوی ( سەلامە حەسەن )ە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە کە هاوسەرەکەی بەهۆی نەخۆشی جگەرەو ئێسکەوە گیانی لەدەستداوە.

 

ئەو شاعیرە ماوەی مانگێکە نەخۆشکەوتووەو چارەسەری لە بەغداو عەمانی پایتەختی ئوردون وەرگرتووە، بەلآم ماوەیەکە سەردانی ئوردونی نەکردووەو، لە بەغدا چارەسەرەکەی تەواوکردووە.

 

عادل موحسن لە دایکبووی ساڵی ١٩٦٠ ەو کۆلیژی پەروەردەی لە بەغدا تەواوکردووە، بە یەکێک لە هەرە شاعیرە ناسراوەکانی عێراق هەژمار دەکرێت و خاوەنی چەندان نامیلکە شیعریەو زۆرێک لە هۆنراوەکانی کراوە بە گۆرانی.

 



PM:12:16:18/09/2020