ئەمڕۆ هەینی لە بازاڕی بۆرسە نرخی نهوتی خاو و برێنت بهرزبوونهوهی زیاتریان بهخۆیهوه بینی و لە سەرو ٤٣ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤٣ دۆلارو ٦٢ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٤١ دۆلارو ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، هەروەها نرخى یهك بهرمیل نهوتى ئۆپیكیش به ٤١ دۆلار و ٢٩ سهنت بووه.
نرخی نەوت تا سەرووی ٤٦ دۆلار هەڵكشابوو لە سەرەتای ئەم مانگەوە رووی لە دابەزین كردبوو و بە رێژەیەكی بەرچاو لە نرخەكەی كەم بووبووەوە.