فڕۆكەكانی توركیا سنووری ئامێدی بۆردوومان دەكەن

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی سنووری ئامێدیان كرد لە پارێزگای دهۆك.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەمڕۆ هەینی بەشێوەیەکی چڕ چەند ناوچەیەكی سنووری بەرواری باڵایان لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك بۆردومانكرد. 
 

لە ئەنجامی بۆردمانەکە ئاگر لە بەشێک لە پووش و پاوان و سەوزایی ناوچەکە کەوتوەتەوە.

 

ئەمە لە كاتێكدایە شەوی رابردوو فرۆكەکانی توركیا چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانیان لە هەرسێ پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆك بۆردومانكرد.

 

هەروەها بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی دوو سەرباز و برینداربونی سەربازێکی دیکەی لە حەفتانینی زاخۆ بە دەستی پەکەکە ڕاگەیاند.

ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ئەیلول وەزارەتی بەرگری توركیا بە فەرمی رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی زەمینیان لە سنوری هەرێمی كوردستان كۆتایی پێهێناوە كە ئۆپراسیۆنەكەیان بە ناوی (چنگی پڵنگ) ناوهێنابوو لە رۆژی ١٧ی حوزەیرانەوە دەستی پێكردبوو. 



PM:01:17:18/09/2020