لە ئێران ژمارەی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە ٢٤ هەزار كەس نزیک دەبێتەوە

ئەمڕۆ هەینی تەندروستی ئێران رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٤٤ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەوەش کۆی ژمارەی گیانلەدەستدان لە وڵات گەیشتە زیاتر لە ٢٣ هەزار کەس". 
 
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و ٤٩ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ١٤٤ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی" تا ئێستا ٤١٦ هه‌زار و ١٩٨ کەه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٣٥٥ هه‌زار و ٥٠٥ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ٢٣ هه‌زار و ٩٥٢ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوە، سێ هەزارو ٨٦٩ هاوڵاتیش باری تەندروستیان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری چڕدان". 

PM:01:52:18/09/2020