ڤیدیۆ.. بەرپرسێک هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسی لە مناڵێک دەکات



لە کەمپێکی ئاوارەکان لە نزیک کەرکوک منداڵێک دەڵێت "کەسێکی دەستڕۆشتوو هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسیم لێدەکات و برایەکیشی لەناوبردووم، کازمی فریام بکەوە".

 
لە گرتەیەكی ڤیدۆییدا كە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، مێردمنداڵێکی تەمەنی ١٣ ساڵە ئاماژە بەوە دەكات كە خۆی وخانەوادەكەی ئاوارەی كەمپی " یەحیاوای" ئاوارە و دانیشتوانی شارۆچكەی تەلەعفەرن و، كەسێك ماوەی هەشت مانگە هەڕەشەی دەست درێژی سێكسی و كوشتنیان لێدەكات".



ئەو منداڵە لە ڤیدۆکەدا دەڵێت " ماوەی مانگێكە ئەو کەسەر برایەكی بێ سەروشوێن كردووم و تا ئێستا چارەنوسی براكەم نازانین".

 
ئەو ئاماژەی بەوە كردووە ئەو كەسەی هەڕەشی لێكردوون وتوشیەتی توانا و دەسەڵاتی ئەو لە مستەفا كازمی زیاترە.

 
منداڵە باس لەوە دەکات بەهۆی بەتەمەنی دایك و باوكیەوە ناتوانن روبەروبوونەوەی ئەو هەڕەشانە ببنەوە کە لەو دەکرێت، بۆیە داو الە مستەفا كازمی سەرۆكی وەزیرانی عێراق دەكات بەهانایانەوە بچێت. 


كەمپە لە ناحیەی لەیلانە لە رۆژهەڵاتی کەرکوک و خێزانی ئەو منداڵە توركمانن و ماوەی حەوت ساڵە بەهۆی هەڕەشەی داعشەوە لەناوچەكانیان ئاوارەبوون. 

 


PM:08:56:18/09/2020