سەرۆکی نوێی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان رەخنە لە ئیدارەی شارەکە دەگرێت کە چاوپۆشی بەتاڵانبردنی موڵکی حکومەت دەکات، ئەوە لە کاتێکدا کە کەسی یەکەمی پارێزگاکە د. هەڤاڵ ئەبوبەکرە و سەر بە لیستی گۆڕانە.
دابان محەمەد سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "پرسی داگیركاری زه‌وی له سلێمانی، بۆ یٔێمه پرسێكی گه‌وره و قورسی، به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵیه".
هەروەها دەشڵێت "لێشاوێك له داگیركردن، یٔیفرازكردن، دابه‌شكردن و فرۆشتنی زه‌وی له سلێمانی ده‌ستی پێكردوه، ته‌نانه‌ت گه‌یشتوه‌ته یٔه‌وه‌ی، زه‌وی ته‌رخانكراو بۆ سه‌وزایی گه‌ڕه‌كه‌كان و شوێنی قوتابخانه و مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه و خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه، ده‌ستی بۆ ببرێت! له دوای خاڵه سنورییه‌كان له‌م سنوره‌دا، یٔه‌م پرسه بوه به كه‌یسێكی قورسی به‌هه‌داردان و گه‌نده‌ڵی و سه‌رچاوه‌ی دارایی و ده‌وڵه‌مه‌ندبونی".
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان باس لەوە دەکات "چه‌ندین به‌رپرسی ئه‌منی، سه‌ربازی، حزبی وحكومی، كه ناوی به‌رپرسه‌كان و بازرگان و ته‌نانه‌ت ده‌ڵاڵه‌كانیش لای یٔێمه یٔاشكرایه، ئاوباره (د.ت)، ڕێگای تاسڵوجه سوتاندی سنه‌وبه‌ره‌كان زیاتر له 120 دۆنم، ته‌نیشت و پشتی قه‌برستانی عه‌واڵ به هاوبه‌شی ( د.ت) (ه.ح)، به‌رامبه‌ر محه‌مه‌ته‌ی كاره‌باكه زیاتر له هه‌زار دۆنم ( ه.ح)، به‌رامبه‌ر ده‌رگای سه‌ناعه‌ی به‌كره‌جۆ ( ه.ح)، ته‌نیشت مه‌تاری سلێمانی (د.ت)، به‌رامبه‌ر ده‌رگای سه‌ناعه‌ی به‌كره‌جۆ (ه.ح)، زه‌وی ته‌رخانكراو بۆ خزمه‌تگوزاری گه‌ڕه‌كه‌كانی بیسته‌كان و ...، ته‌نیشت ده‌واجنه‌كان (د.ت)، گانی گۆمه تا تانجه‌رۆ به هاوبه‌شی (د.ت) (ه.ح)، خوار به‌كره‌جۆ زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان (ه.ح)، خه‌لیفاوا (ه.ح) كه زیاتر له 100 پارچه زه‌وی كراوه به‌ناوی یه‌ك ئافره‌ته‌وه".
دەشڵێت "به یٔامێری پێشكه‌وتو و له ئاسمانه‌وه زه‌وی یٔیفراز ده‌كرێت! به ده‌غڵ و دانه‌وه مامه‌ڵه به زه‌وییه‌وه ده‌كرێت، به سه‌وزایی و دار و دره‌خته‌وه نه‌خشه‌ی بازرگانی بۆ ده‌كێشرێت، فشار له خاوه‌ن زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان ده‌كرێت، یان ڕازبن به پارچه پارچه‌كردن و دابه‌شكردنی زه‌وییه‌كانیان، یان داگیر ده‌كرێت!".
دابان محەمەد جەختدەکاتەوە "ڕشتنی یٔه‌م یٔاوه سه‌رچاوه‌كه‌ی دیاره، كه زۆر كه‌س پێی تێخستوه، خه‌م ساردی و بێ ده‌سه‌ڵاتی و چاوپۆشی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی خۆجێی له یٔاست یٔه‌م ده‌ستدرێژی و داگیركارییه له سلێمانی، یٔێمه ده‌باته قۆناغێكی تر بۆ ڕاگرتن و چاره‌سه‌ر، كه سیاسیه".
ئەوە لە کاتێکدایە پەرلەمانتارانی گۆڕان تا ئێستاش رەخنە لە بەساختەو قاچاخ هێنانی شتومەک دەکەن لە دەروازەی باشماخ، لە کاتێکدا پارێزگای سلێمانی و قائیمقامی پێنجوێن و بەرپرسی گومرگی باشماخ گۆڕانن