لەبارەی زەویەکانی رێگای تاسلوجەوە
حاکم قادر حەمەجان: پارێزگارو قائیمقام نقەیان نایەت


حاکم قادر حمەجان سەرۆکی پێشووتری شارەوانی سلێمانی لەبارەی داگیرکردنی زەویەکانی رێگای تاسلوجەوە دەڵێت"  سەرجەم کاربەدەستانی شار , لە پارێزگارو قائیمقام و لیژنەکانیان , ئەنجوومەنی پارێزگاو ئەنجوومەنی شارەوانی کە وەک فەرمانبەری دێرین لە پاشکۆی بیرچوونەوەدان , نقەیان نەھات , کەسێک نەیوت ئەم شارە بۆ ئەسوتێ !؟".


لە نووسینێکدا، بەناونیشانی " شار ئەسووتێ "، حاکم قادر حەمەجان سەرۆکی پێشووتری شارەوانی سلێمانی کە ئەویش چەندان رەخنەی موڵکدارێتی لەسەربوو کە لەو پۆستەدا بوو، نووسیوویەتی " سەرەڕای مەینەتیەکانی نەدانی مووچە و نەبوونی خزمەتگوزاری و دۆخی داروخاوی ئابوری و نەخۆشی کۆڕۆنا کە بەرۆکی کوردستانی گرتووە لێرە لەم شارە ئەنجومەن و گروپ و رێکخراوو حزبەکان لێی بیدەنگن یان کەم دەنگن".


لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت" ئەوەتا چەند رۆژێ لەمەوبەر شاخی گۆیژە سوتێنرا کە درەختەکان تەمەنیان زیاتر لە ٦٠ سالە، من لای خۆمەوە چاوەڕوان بووم لێژنەیەکی پسپۆرو بویر لێ بکۆڵیتەوەو تاوانبارانی بە سزا بگەیەنرێت بەبیی یاسا، کەچی وەک رووداوێکی سادەو ساکار بێ گاریگەری تێپەڕی ."
ئەو بەرپرسەی پێشوو دەشڵێت "وا بڕوات دڵنیام پارکی ئازادی و پارکی مەلیک مەحمود و پارکی شەھید سەلاحی موھەندیس و پارکی مەحمود مەلا عیزەت و پارکەکانی ھوانەش و ئەوانی تریش بە بەرچاوی ئەم کاربەدەسته‌ بی هه‌لوست و بی دەنكانەوە بسوتێنرێ وە لەناو ببرێت ناتوانن نقەیەک بکەن" .


لە کۆتایدا قادر حەمەجان نووسیوویەتی "من چاوەڕوانم لەم لایەنە کاربەدەستانە لە زووترین کاتدا مەلەفی ئەم گرێ کوێرانە بخەنە بەردەست دادگاو رابوەسترێنرێت ئەگەر نا دەبێت خەڵکی ئەم شارە ئەمانە بە نوێنەری خۆیان نەزانن و ھەرچی زووترە داوای ھەڵبژاردنه وه ی ئەنجومەنی شارەوانی و ئەنجومەنەکانی دیکە بکەن تا ئەوانەی دەچنە سەر کورسی بزانن ئەوان چاوی خەڵکن لەوێ نەک گیرفانی خۆیان.".






AM:12:19:19/09/2020