عێراق لەریزی پێشەوەی ئەو وڵاتانە دەبێت ڤاکسینی چینی بۆ کۆرۆنا بەکاردەهێنێت

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراقی رایگەیاند، گفتوگۆیەكانی لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی چین دەستپێكردووە لەپێناو بەدەستهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا كە بریارە لەماوەیەكی كەمی داهاتوو ئامادەبێت.


دكتۆرە سەفا ئەلتەمیمی ، ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی ئەلسەباحی راگەیاندووە : " لەمیواندارییەكەی دوێنێ هەینی وەزیری تەندروستی عێراقی گفتوگۆی گەیشتنی ڤاكسینی كۆرۆنامان كرد كە لەچینەوە راگەیەنراوە ، تیایدا لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی ئەو وڵاتە لەگفتوگۆداین بۆ بەدەستهێنانی ڤاكسینەكە".


لە درێژەی قسەککانیدا دەشڵێت " وەزارەتی تەندروستی بۆ ئێمەی دووپاتكردەوە كە چاودێری وڵاتانی پێشكەوتوو دەكەن لەكاتی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا ، عێراق لەسەرووی ئەو وڵاتانە بێت كە داوای دەكەن".


لە ناوەراستی مانگی رابردوو كۆمپانیای (سینیو فارم)ـی چینی ئامادەبوونی ڤاكسینی كۆرۆنای دووپات كردەوە ، تەنها رەزامەندی فەرمی ماوە لەلایەن تەندروستی وڵاتەكە.
 


AM:09:25:19/09/2020