به‌پێی لێدوانێكی بیل ئۆربان كاپتنی هێزی پیاده‌ی ده‌ریایی به‌ناوی وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مه‌ریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پێنتاگۆن بڕیاریدا یه‌كه‌یه‌كی زریپۆشی برادلی و سوپای زیاتر ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی سوریا بكات، وێرای بڵاوكردنه‌وه‌ی رادار و زیادكردنی سوڕانه‌وه‌ی فرۆكه‌ی جه‌نگی به‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا.
به‌پێی هه‌وڵێكی ئه‌ی بی سی نیوز و سایتی میللیته‌ری، ئه‌م لێدوانه‌ی بیل ئۆربان له كاتێكدایه كه پێنتاگۆن رۆژی 18ی ئه‌یلوول بڕیاریدا یه‌كه‌یه‌كی زریپۆشی برادلی جه‌نگی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ خۆرهه‌ڵاتی سووریا كه ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێكی پێویست به‌رامبه‌ر ئه‌و رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌ی مانگی پێشوو له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی روسیا رویاندا كه بووه هۆی برینداربوونی 4 سه‌ربازی ئه‌مریكی به‌سووكی.
ئۆربان له به‌یاننامه‌یه‌كدا له رێگه‌ی پێگه ئه‌له‌كترۆنییه‌كه‌یه‌وه بڵاویكردۆته‌وه ئه‌م رێوشوێنانه به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرایه كه ئه‌مه‌ریكا نه‌خشه‌یه‌كی نوێ بۆ پارێزگاریكردنی هاوپه‌یمانه كورده‌كانی له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا داده‌ڕێژێت.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ك له پێنتاگۆن ئه‌وه‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه كه یه‌كه‌یه‌كی زریپۆشی برادلی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ سوریا، وتوشیه‌تی له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2019 تیمێكی برادلی نێردرا بۆ خۆرهه‌ڵاتی سوریا بۆ پارێزگاری له بیره نه‌وته‌كان له ده‌ستی داعش، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی كات و پاش مانگێك پاشه‌كشێی پێكرا و ئاماده‌گییان تێدا نه‌بوو هیچ ده‌وره‌یه‌كی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی توركیا ئه‌نجامبده‌ن و ئامانجی كاره‌كه‌ی گۆڕانی تێدا كرا، له‌بری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی روسیا رۆڵی ده‌ورییه‌كانیان گێڕا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی توركیا. وتیشی: "به‌ڵام ئێستا به‌پێویست ده‌زانرێت كه به زیاده‌وه بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ هه‌مان شوێن".
هه‌روه‌ها به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی به سی ئێن ئێن-ی وتووه، كه ئه‌م رێوشوێنانه ئاماژه‌یه‌كی ئاشكرایه به‌رامبه‌ر پابه‌ندنه‌بوونی روسیا به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانییه‌وه چونكه ئێستا روسیا و هه‌ندێك لایه‌نی تر كاری نائارامی و ئیستفزازی له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌مان رۆژ (18ی ئه‌یلول)، دۆتاڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووساندا له كۆشكی سپی دووپاتیكرده‌وه كه كاره له پێشینه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سوریا جگه له پاراستنی نه‌وتی خۆرهه‌ڵاتی سوریا هیچی تر نییه.
له‌كاتێكدا تره‌مپ هیچ لێدوانێكی نه‌دا له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ی له نێوان هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و روسیا رویانداوه له مانگی رابردوو له‌سوریا.
وێرای ئه‌م لێدوانه‌ی تره‌مپ رۆژنامه‌ی زه هێڵ له ژماره‌ی 20ی ئه‌یلول-دا له‌سه‌ر زاری سه‌ركرده‌كه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكاوه ده‌ڵێت: "ئاماده‌گی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سوریا ئه‌ركی هاوكاری هێزه‌كانی سوریای دیموكراته كه كورده‌كان سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن له پێناو جه‌نگین دژی داعش و رێگری له ده‌ستگه‌یشتنی گروپه تیرۆریستییه‌كان به نه‌وتی خۆرهه‌ڵاتی سوریا".
جه‌نه‌رال فرانك ماكنزی، سه‌ركرده‌ی ناوه‌ندی گشتی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه سه‌رپه‌رشتی هه‌موو ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئێن بی سی نیوزی راگه‌یاند له هه‌فته‌ی پێشووه‌وه ره‌فتاری هێزه‌كانی روسیا چاكتربووه ئه‌ویش دوای زنجیره‌یه‌ك وتووێژ له نێوان گه‌وره به‌رپرسانی سه‌ربازی هه‌ردوولا. وتیشی: "ده‌مێكه بیرمان له‌وه‌كردۆته‌وه كه گۆڕانكاری بكه‌ین له هێزه‌كانمان".
ئامادەکردنی: لوقمان غەفور
سوپای ئه‌مه‌ریكا پێیوایه كه روسیا سووره له‌سه‌ر ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی نه‌وت و گازی سروشتی سوریا و مۆسكۆ ده‌یه‌وێت رێگری له هه‌وڵی كورده‌كانی سوریا بكات بۆ گه‌شه‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان بۆیه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا پێیانوایه ده‌وره سه‌ربازییه‌كانی روسیا له خۆرهه‌ڵاتی سوریا ئامانجی وه‌ده‌رنانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌له ناوچه‌كه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د.