وەزارەتی دارایی لەبارەی گۆڕینەوەی دۆلارەوە بڕیارێکی گرنگی دەرکرد

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند " لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەکەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشکرا دەکرێت و ئەوەش بۆ نەهێشتنی قۆرخکاری دەگەڕێنێتەوە".

 

لەو راگەیاندنەدا کە دانەیەکی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە تیادا هاتووە" لەسەر راسپاردەی بەڕێز وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشکرا دەبێت".

 

لەو راگەیاندنەدا هاتووە " بۆ ئەو مەبەستە گروپێکی ئەلیکترۆنی کارا کراوە کە سەرجەم بانکە ئەهلیەکان و کۆمپانیاکان و نوسینگەکان کە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆرینەوەی دراو، دەتوانن بەژداربن لەو پرۆسەی کڕینی ئاشکرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار، ئەمەش لە پێناو نەهێشتنی قۆرخکاری و هەلی وەک یەک بۆ هەموان و زیادکردنی داهاتی گشتی".




AM:11:34:19/09/2020