نزیکی سێ هەزار کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا دەبن

ئەمڕۆ شەممە تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوەو رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٦٦ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 

وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٨٤٥ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ١٦٦ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

تا ئێستادا ٤١٩ هەزار و ٤٣ كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٤ هەزارو ١١٨ كەس گیانیان لەدەستداوە. 
 


PM:03:17:19/09/2020