دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە

هەر چەندە زیاتر لە ٣٠ رۆژ بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی سێی ئەمساڵدا تێدەپەرێت وابریارە لەم هەفتەیەدا دەست بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ بكرێت.

 

شێروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ لیدوانیكی ڕۆژنامه‌وانی ڕایگەیاند" بە پێی ڕێکەوتنەكان حكومەتی عێراق بۆ سێ مانگ بەردەوام دەبێت لە ناردنی بڕی ٣٢٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان، هەموو كاتێكیش لەگەڵ دابەشكردنی مووچە لە عێراق ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم ده‌نێردرێت". 

 

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكراشی كرد: ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە پارەكەی بەغدا دەگات، چونكە لەم هەفتەیە عیراق دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات.

 

دوو مانگ پێش ئێستا حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شووبات بەلێبڕینی ٢١% و جەختیشی كردەوە، كە بۆ یەك مانگ دەبێت، بەڵام دواتر حكومەت پەشیمان بووە و مووچەی مانگی سێشی هەر بەو لێبڕینەوە دابەش كرد.



AM:12:03:20/09/2020