بەغدا بازرگانیکردنی زێر لە فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی قەدەغە دەکات

حکومەتی فیدراڵ بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردن و هەناردەکردنی زێڕی لە هەرێم لە هەر دوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی، لە خوارووی عێراقیش لە فڕۆکەخانەی بەسرە قەدەغەکرد، بەمەش زەرەرێکی زۆر بە بازرگانانی ئەو بوارە دەکەوێت.

 

ئەو بڕیارەی حکومەتی فیدراڵی بۆ بەرگرتنە لە قاچاخچێتی و گەڕانەوەی داهاتی بازرگانی ئەو دوو فڕۆکەخانەیە لەو بوارەدا بۆ حکومتی ناوەند.

 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەگەڵ قەدەغەکردنی بازرگانی زێڕ لەم دوو فڕۆکەخانەیەی هەرێم، هەرچی هەولێرە مانگانە ٨ ملیۆن دۆلارو، سلێمانی ٥ ملیۆن دۆلار زەرەر دەکەن.( بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ).

 

حکومتی فیدراڵ لە نێو هەر پێنج فڕۆکەخانەکەی عێراق، تەنها رێگا دەدات بە هەردوو فڕٶکەخانەی بەغداو نەجەف کە مامەڵە بەهاوردەو هەناردەی زێڕەوە بکەن. 

 

 



AM:09:00:20/09/2020