لە سلێمانی قەسابێک مۆری سه‌ربڕخانه تەززیر دەکات و،له لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوكانێكە دادەخرێت و، خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
ئەو قەسابە کە دووکانەی لە گەڕەکی خەباتە ئەمڕۆ یەک شەممە ئاشکرادەبێت و دوکانەکەی پێدادەخرێت، بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به‌هۆی ساخته‌كردنی مۆری سه‌ربڕخانه‌ی سلێمانی و به‌كارهێنانی بۆ مۆركردنی گۆشتی ئاژه‌ڵی نه‌پشكنراو، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت دوكانی گۆشتفرۆشی (محه‌مه‌د حاجی عومر) له گه‌ڕه‌كی خه‌باتی شاری سلێمانی داده‌خات.
ئەو بەرپرسە وتیشی" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ساخته‌كردنی مۆری حكومه‌ت تاوانێكی گه‌وره‌یه، خاوه‌نی گۆشتفرۆشی (محه‌مه‌د حاجی عومر) مۆره‌كه‌ی بۆ خه‌ڵه‌تاندنی كڕیاره‌كان و فێڵی بازرگانی به‌كارهێناوه، یاساش رێگری له فێڵی بازرگانی كردوه".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "ئه‌و گۆشته‌ی دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان به‌هاووڵاتیانی ده‌فرۆشن، پێشتر له‌لایه‌ن ڤێتێرنه‌ری سلێمانییه‌وه پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه و دواتر بۆ گۆشته‌كه ئه‌نجام ده‌درێت و له دوای دڵنیابونه‌وه نه‌بونی زیان بۆسهرتهندوستی هاوڵاتیان گۆشته‌كه مۆر ده‌كرێت و ده‌خرێته بازاڕه‌وه".