وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، له ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٦٤ كه‌سی دیكه به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و، ٣ هه‌زار و ٤٣٩ توشبوی نوێ تۆماركراون.
لە راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، له‌ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون٣ هەزار و ٤٣٩ توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارکراون، كۆی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته ٣١٩ هه‌زار و ٣٥ توشبوو.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە دوێنێوە ٦٤ تووشبوو به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته ٨ هه‌زار و ٥٥٥ كه‌س.
هەروەها هاتووە له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردودا، ٤ هه‌زارو ٥٢ توشبوو چاكبونه‌ته‌وه، كۆی گشتی چاكبوانیش بۆ ٢٥٣ هه‌زار و ٥٩٢ كه‌س.