"حكومەتی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ی گەڕاندەوە بۆ وەزارەتی دارایی"

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێـت" حكومەتی عێراق بودجەی ٢٠٢٠ی گەڕاندۆتەوە بۆ وەزارەتی دارایی، هۆكاری ئەوەش هێشتا ئاشكرانەكراوە".

 

ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکیدا بە سایتی بەخەندان-ی راگەیان" پرۆژە یاسای ٢٠٢٠ی عێراق گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی لەبەر ئەوەی هەندێك گۆڕانكاری تێدا دەكرێت، هێشتا نازانین گۆڕانكارییەكان چییە".

 

وتیشی" پشكی هەرێمی كوردستانی داناوە بە ١٢.٦٧٪ی بوودجە كە دەكاتە زیاتر لە ١٢ ترلیۆن و ٦٠٠ ملیار دینار، بەمەرجێك حكومەتی هەرێم بڕی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی سۆمۆ بكات و ٥٠٪ی گومرگەكانی هەرێم بۆ عێراق بگەڕێتەوە".

 

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق اماژەی بەوەشكرد کە" وەفدی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی سەركەوتو نەبون لە گفتوگۆكانی لەگەڵ بەغدا، چونكە ئەگەر پرسیار لە پرۆژە یاساكە بكەین، ئەوا دەیسەلمێنێت نەیانتوانیوە نە ڕێژەكە بگۆڕن، نە ئەو شایستە داراییانەی كە پێویستە بێن بۆ هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بێن بۆ هەرێمی كوردستان". 

دەربارەی بودجەی ٢٠٢١ی عێراق، ئەحمەد حاجی رەشید بە خەندان-ی وت" تا ئێستا سەرقاڵی ستراتیژییەتی بودجەی ٢٠٢١ی عێراقن، سبەی رەنگە كۆتا كۆبونەوە لەو بارەیەوە ئەنجامبدرێـت".



PM:11:22:20/09/2020