جیهان.. ژمارهی قوربانیانی كۆرۆنا ٩٦٥ ههزار كهسی تێپهڕاند
بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٣١ ملیۆن و ٢٤٠ هەزار حاڵەت، ژمارەی مردوانی كۆرۆناش لە ملیۆنێك كەس نزیكدەبێتەوە.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣١ ملیۆن و ٢٤٠ هەزار و ٢٦٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٩٦٥ هەزارو ٦٨ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، لەو ژمارەیەش ٢٢ ملیۆن و ٨٣٥ هەزار و ٤٥٩ کەس چاکبوونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا حەوت ملیۆن و چوار هەزار و ٧٦٨ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش چوار ملیۆن و ٢٥٠ هەزار و ١٤٠ کەس چاکبوونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ٢٠٤ هەزار و ١١٨ کەس بەرزبوەتەوە.
AM:09:22:21/09/2020