سكرتێری حزبی سۆسیالیست رایگەیاند" ئەگەر ئەو بەرپرس بوایە چوار كارتی لە دژی عێراق بەكار دەهێنا كە گرنگترینیان گرتنەوەی ئاوی بەنداوەكانی هەرێم و كشانەوەی كوردە لە عێراق و دەركردنی ئاوارەكانیش بە كارتێكی گرنگ دەزانێت".
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سکرتێرى حزبى سۆسیالیستی کوردستان لەبارەی ریفراندۆمەوە بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند" له‌ڕاستیدا ئه‌و رۆژه رۆژێكی پیرۆزه سڵاو بۆ ئه‌و ڕۆژه و بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ش كه ده‌نگیدا به‌ریفراندۆم، ڕۆژی 25/9 ڕۆژێكی مێژویییه له مێژوی كۆن و نوێی كورددا بۆ ئێستاش و بۆ داهاتوش، واتا ئه‌و ڕۆژه ئه‌و ڕۆژه‌یه كه خه‌ڵكی كوردستان به هه‌مو باوه‌ڕبونێكی خۆی ده‌نگی داوه بۆئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر ده‌سته‌یی و له كۆیله‌یی و له پله 2-3 ی وڵاتان رزگاری ببێت، من پێم وایه ئه‌و رۆژه رۆژێكی گرنگ و مێژوییه له‌مێژوی دور و درێژی كوردا نه‌بوه".
ئاماژەی بەوەشکردوە، هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر له هه‌ر كوردێك بپرسیت و پێی بڵێت ده‌وڵه‌تت ده‌وێت یان ژێرده‌سته‌یی، هه‌ر ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی ده‌وێت، به‌ڵام ریفراندۆمه‌كه نامه‌یه‌ك بو بۆ ناحه‌زه‌كانی كورد بۆ دوژمنه‌كانی كورد بۆ ئه‌وانه‌ی كه هه‌میشه دژی كوردبون بۆ ئه‌وانه‌ش كه باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد ره‌نگه هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد، كه كورد 92.7% ده‌نگ بدات بۆ سه‌ربه‌خۆیی من پێم وایه هۆی ئه‌مانه هه‌موی گرنگه رۆژێكی گرنگ و پیرۆزه ئه‌و ڕۆژه به‌ئاسانی دوباره نابێته‌وه، پێویستیش نییه دوباره بێته‌وه.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود دووباره ڕیفراندۆمی به تاپۆی ڕه‌ش ناوبرد و وتی" ئه‌و ڕۆژه‌بووه به تاپۆیه‌كی ڕه‌ش و له باخه‌ڵی هه‌موو كوردێكدایه، ئه‌و ڕیفراندۆمه تاپۆیه‌كی ڕه‌شه، كاتی خۆی سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی تاپۆی ڕه‌ش هه‌بووه هه‌تا ئێستاش له‌هه‌موو وڵاته‌كان هه‌یه كاتی خۆی هه‌ر زه‌ویه‌كه به‌ناوی ئه‌وان تاپۆ بكرایه و تا ئێستاش هه‌یه. گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و تاپۆیه‌كی ڕه‌شه و له گیرفانی هه‌موو كوردێكدایه ، هه‌ركاتێك بته‌وێت ده‌رده‌هێنیت و كاری پێ ده‌كه‌یت واته ئه‌و نامرێت چونكه نه‌كه‌سێك ده‌توانێت له‌ناوی به‌رێت نه‌به‌قسه‌ی كه‌س ده‌ڕوات، ئه‌وه بۆته مێژویه‌كیش له ئه‌رشیفی ئه‌وانه‌ش كه دوژمنی سه‌رسه‌ختی كوردبوون و دژی بوون".
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کەی كاتی به‌كارهێنانی كارتی ڕیفراندۆمه، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود وتی" من پێموایه هه‌مو كاتێك كاتیه‌تی، به‌ڵام ڕه‌نگه له كوردستاندا په‌یوه‌ندیه‌كانی هێزه سیاسیه‌كان له‌نێوان خۆیان ڕێك نه‌بن له‌سه‌ری، من پێموایه ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌نها گوندێكیشمان له كوردستان هه‌بێت حه‌قه ئه‌وه به‌كاربهێنیین و ده‌وڵه‌تی كوردی رابگه‌یه‌نین واته ئه‌گه‌ر له‌یه‌ك گوندیشدا بێت لای من گرنگه نه‌ك ئه‌وه‌ی كه ناوچه‌یه‌كمان له‌ده‌ست نیه و ناوچه دابڕاوه‌كانمان لێ دوره، كه له‌گوندێك رامانگه‌یاند، من پێم وایه ده‌گاته‌وه هه‌مو شوێنه‌كانی ترخۆی بۆ خۆی چونكه ئه‌و ڕۆژه‌ی كه ده‌نگ درا 25/9 ئه‌وانه‌ش كه ناحه‌زی بون و دوژمنی بون نه‌یانتوانی خۆیان له‌به‌رده‌م ئیراده‌ی خه‌ڵكدا بگرن هه‌مویان چون ده‌نگیاندا و په‌نجه‌شیان به‌رزكرده‌وه".
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌شڵێت"ڕه‌نگه ڕیفراندۆم له هه‌ندێك وڵات بۆ گه‌ڕه‌كێك و بۆ ناوچه‌یه‌كی شاره‌وانیش بكرێت بڵین زه‌ویه‌كی چۆڵ له‌و گه‌ڕه‌كه‌یه بیكه‌ین به‌مزگه‌وت یان بیكه‌ین به كه‌نیسه؟ بیكه‌ین به باخچه یا نه‌خۆشخانه یاخود به قوتابخانه؟ ڕیفراندۆم بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كرێت، ئه‌ی باشه میلله‌تێك له سه‌ده‌ی 21 دا تائێستا سه‌ربه‌خۆیی نه‌بێت و نه‌توانێت به‌ئازادی قسه‌بكات و به ئازادی بخوێنێت به‌ئازادی له وڵاتی خۆی بێت باشه حه‌قی نییه بڵێت من چیم ده‌وێت؟ وتومانه ئه‌م میلله‌ته چی ده‌وێت؟ وتویان ئێمه ده‌مانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بین ده‌مانه‌وێت ئازاد بین هه‌مووی له دنیادا باسی ئازادی ده‌كات، ئه‌ی میلله‌تێكی 40 ملیۆنی بۆ ژێرده‌سته بێت بۆ ده‌ڕۆن ده‌وڵه‌تێك له سودان جیاده‌كه‌نه‌وه و ده‌وڵه‌تێكی بچوكی بۆ دروست ده‌كه‌ن له باشوری سودان ڕایده‌گه‌یه‌نن و هه‌موو دنیا پشتیوانی لێده‌كات و له سودانی گه‌وره‌ی جیاده‌كه‌نه‌وه، بۆ ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات له 250 ملیۆن خه‌ڵكی ئه‌نده‌نوسیا و ئیسلامه‌كان جیاده‌كه‌نه‌وه و ده‌وڵه‌تێكی بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نن".
هه‌روه‌ها وتیشی" كه شه‌ڕی داعش ده‌ستی پێكرد له 2014 ده‌بووایه ئێمه ئه‌و كاته ڕیفراندۆمان بكردایه ، ئێمه یه‌كێك له هه‌ڵه‌كانمان ئه‌وه بوو خستمانه شه‌ڕی دوای داعش، ئه‌وه خۆی بۆ خۆی شتێك بوو به‌ڵام ئێمه هه‌وڵمان ده‌دا له‌پێش دا حه‌ویجه ئازاد بكه‌ین ئینجا بڕۆین بۆ موسڵ به‌ڵام عێراق ئه‌و كاته بیری له‌وه ده‌كرده‌وه كه موسڵ ئازاد بكرێت و ئینجا هه‌موو هێزه‌كان بێنه‌وه سه‌ر حه‌ویجه و په‌لاماری كه‌ركوك بده‌ن، واته‌ئه‌و كاته ریفراندۆم بكرایه و نه‌كرایه ئه‌وان په‌لاماری كه‌ركوك و خانه‌قین و دووزخورماتوو و مه‌خموور و عه‌ینزاله و ئه‌و ناوچانه‌یان ده‌دا، واته ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ڕیفراندۆمه وه نییه".
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌شڵێت" ڕیفراندۆم ته‌نها به‌حیزبێك نه‌كراوه، ڕه‌نگه كه‌سی كاك مه‌سعود بارزانی بۆخۆی سه‌رۆكی هه‌ێم بووه به‌و حوكمه كارێكی گرنگی كرد هه‌م بۆ مێژووی خۆی بۆ مێژووی حیزبه‌كه‌ی بۆ كه‌سایه‌تی خۆی كارێك ئه‌و كردوویه‌تی له مێژوودا نه‌كراوه، وه توانی به‌رگری ئه‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی كه له‌دنیا كرا بكات و بڕیاری ڕیفراندۆم جێبه‌جێبكات، من پێم وایه ئه‌وه كارێكی گرنگ و مێژوویی بوو كراوه، ده‌رباره‌ی ئه‌و لایه‌نانه كه په‌شیمان ده‌بنه‌وه یان په‌شیمان بوونه‌ته‌وه له‌ڕیفراندۆم من پێم وایه ده‌بوو ئه‌و كاته په‌شیمان ببونایه و نه‌هاتنایه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان هه‌میشه هه‌موو سه‌ركه‌وتنێك خاوه‌نی زۆره به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌ویت هه‌موو كه‌سێك له ده‌ستی هه‌ڵدێت، ئێمه له‌گه‌ڵ میلله‌تی خۆمانین و ڕیفراندۆم به‌كارێكی باش ده‌زانیین ، وه‌به‌رده‌وامیش ده‌بین، وه‌كارتێكی گرنگی ده‌ستی خه‌ڵكی كوردستانه به‌رامبه‌ر به ناحه‌ز و دوژمنه‌كانی".
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد چه‌ند كارت و پێشنیارێك هه‌یه كه كورد ده‌توانێت به‌رامبه‌ر حكومه‌تی عیراقی به‌كاریبهێنێت، له‌وڕوه‌وه ده‌ڵێت"من پێم وایه ئه‌م ماوه‌یه كه حكومه‌تی عێراقی هه‌ندێك فشاری زیاتری خسته سه‌رهه‌رێمی كوردستان، موچه‌ی خه‌ڵكی بڕیووه، بودجه‌ی كوردستانی بڕیووه، زۆر له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی بڕیووه من خۆم ئه‌گه‌ر له‌م وڵاته به‌رپرس بوومایه، دوو سێ كارتی به‌هێزم به‌كارده‌هێنا، كارتی یه‌كه‌م گرتنه‌وه‌ی سه‌دی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان كه ئه‌وه گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق، خاڵی دووه‌م كشانه‌وه له‌به‌غداد بوو به‌سه‌رۆك كۆمار و هه‌موو كورد له به‌غداد بكشێته‌وه چونكه ئه‌گه‌ر كورد بكشێته‌وه له عێراق ناوی عێراق نابێت ئه‌ویش وه‌كو وڵاته‌كانی تر وڵاتێكی عه‌ره‌بی ده‌بێت، كارتی سێیه‌م دوو ملیۆن ئاواره له‌كوردستانن بۆ له‌كوردستانن ئیشیان چییه؟! بابڕۆنه‌وه باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق یان دیپۆرتمان ده‌كردنه‌وه یان ڕێگه‌ی توركیامان بۆ ده‌كردنه‌وه بڕۆن بۆ ده‌ره‌وه، خاڵی چواره‌م ریفراندۆم من پێم وایه ئه‌و چوار خاڵه ، چوار كارتی گرنگه به‌ده‌ستی كورده‌وه به‌مه‌رجێك كورد یه‌كگرتوو بێت".
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وە: كورد ده‌بێت سه‌ربكه‌وێت عێراقی شه‌ق و شڕی ئێستا ناتوانێت به‌م پینه و په‌ڕۆیه درێژه‌ی پێ بدات، ئێستا له‌عێراقدا نه‌ده‌ستور هه‌یه، نه یاسا هه‌یه وه نه‌هیچ شتێك هه‌یه، ئه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ی كه ئێستا به‌ناده‌ستوری و نایاسایی سه‌رۆك وه‌زیرانه خۆی ده‌بێت له‌گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بێت به‌ڵام ئێستا ئه‌و (مستەفا كازمی) یه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانی نییه و هێناویانه كردویانه به‌سه‌رۆكی عێراق، مانای وایه لایداوه له‌ده‌ستوریش و له یاسای عێراق.