مامۆستایانی ناڕازی وادەی خۆپیشاندانی فراوانیان ڕاگەیاند

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە دژی دواکەوتنی موچە و لێبڕینی موچە و خوێندنی ئۆنلاین لە هەرێم خۆپیشاندان لە شاری سلێمانی بەڕێوە چوو.

 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر ١١:٠٠ ژمارەیەك لە مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سلێمانی لە بەردەم بینای پەروەردەی ڕۆژئاوا گردبونەوە و چەند داواكارییەكان ئاڕاستەی وەرزارەتی پەروەدە و حكومەتی هەرێم كرد.

 

لە گردبوونەوەکەدا مامۆستایانی ناڕازی شاری سلێمانی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هەرێم بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌، ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و داوا دەکەن موچەکانیان بەبێ لێبڕین لە کاتی خۆیدا وەربگرن، هاوکات خوێندنی ئۆنلاین لە هەرێم ڕەتدەكەنەوە.

 

هەروەها مامۆستایانی ناڕازی جەختیانکردەوە کە، ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت، لە ٢٧ی مانگ لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی خوێندندا خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەهەموو هەرێمی کوردستان بەپایتەختیشەوە ئەنجامدەدەن.

 

مامۆستایانی ناڕازی داواشیان کرد کە سەرجەم چین و تویژەكان بەشداری لە خۆپیشاندانەكان بكەن و فشارەكانیان بۆ سەر حكومەتی هەرێم دەستپێکەنەوە. 



PM:12:24:21/09/2020