لە عێراق ٥٣ کەس بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق دۆخی ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای راگەیاند کە ٥٣ کەس گیانیان لەدەستداوەو ٣ هەزارو ٩١ کەسی نوێش تووشی کۆرۆنا بوون.

 

ئەمڕۆ دوو شەممە ٢١ی ئەیلول وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤ هەزار و ٢٧ چاکبوونەوە لە عێراق تۆمار کراون.


"لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٩١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک هەزار و ٢٥٨ حاڵەتیان لە بەغدان."( هەروەک وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بۆ کردووە).



بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٣٢٢ هەزار و ٨٥٦ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٨ هەزار و ٦٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٥٨ هەزار و ٧٥ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.



PM:05:32:21/09/2020