بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی شاری سلێمانی و قەزای چەمچەماڵ دەکاتەوە کە دابەشکردنی ئاو لە گەڕەکەکان دوا دەکەوێت بەهۆی کاری صیانە لە بەنداوی دوکان.
لهڕاگهیهنراوێكدا كهوێنهیهكی بۆ "سپی" نێردراوه بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاشكرایكردوه، هاووڵاتیانی ناوشاری سلێمانی و چەمچەماڵ و شۆڕش ئاگادار دەكەین، كە لەكاتژمێر ۱٠بەیانی تا كاتژمێر ٤ پاش نیوەڕۆی ۲۱/۹/۲٠۲٠ بەهۆی كاری سیانە لە بەنداوی دوكان و گرتنەوەی ئاوی بەنداوەكە بەرهەمهێنانی ئاو بەبڕی ٤٥ هەزار مەتر سێجا كەمی كردووە.
هەروەها روونیشیكردەوە: كە بە هۆی پڕۆسەی سیانەكردنەكەشەوە دابەشكردنی ئاو لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی و چەمچەماڵ و شۆڕش دوادەكەوێت.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی سوپاسی هاوڵاتییان دەکات کە هاوکارییان بکەن.