ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان: مووچه‌ی ئاییندە‌ لێی ده‌بڕێت و پێوه‌ی دیار نییه‌ كه‌ بڕدراوه‌

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" مووچەی ئایندەی هه‌رێم بە لێبرینەوەیە، بەڵام دەرناکەوێت کە لە ٢١٪ی لیَ بردراوە، کە ئه‌مه‌ش یەکێکی ترە لە اجتهادو داهێنانە نایاسایەکانی حکومەت".

 

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی كوردستان لەهەژماری تایبەتی لە فەیسبوك رایگەیاندووە" بە پێ بەدواداچونەكانی من ،حكومەت و وەزارتی دارایی میكانیزمێكی نوێیان پەیڕەو كردوە بۆ دابەشكردنی مووچە بەجۆریكە نا یاسایی لە ناو نایاسایی ڕوودەددات ، بە شێوازێكی ژمێریاری ئەو لە سەدا ٢١ دەبڕن كە بە هیچ شێوەیەك مووچەی لە سەدا ١٠٠ نامێنیت بەڵكوو دەبێیت بە لە سەدا ٧٩".

 

دەشڵێت" بۆ هەر یەك لە مووچەی بنەڕەتی و لە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی بڕوانامە و زەوجی و منداڵ و جوگرافیا و ترساناكی و خانەنشینی % ٢١ی لێدەبڕێت".

 

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ دەقی نوسینەكەی سەركۆ ئازاده‌:

مووچەی شەبەح
مووچەی ئایندە مووچەی بەلێبرینەوە، بەڵام دەرناكەوێت كە لە ٪٢١ لێبراوە
ئەمیش یەكێكی ترە لە اجتهادو داهێنانە نایاسایەكانی حكومەت..
بە پێ بەدواداچونەكانی من ،حكومەت و وەزارتی دارایی میكانیزمێكی نوێیان پەیڕەو كردوە بۆ دابەشكردنی مووچە بەجۆریكە نا یاسایی لە ناو نایاسایی ڕوودەددات ، بە شێوازێكی ژمێریاری ئەو لە سەدا ٢١ دەبڕن كە بە هیچ شێوەیەك مووچەی لە سەدا ١٠٠ نامێنیت بەڵكوو دەبێیت بە لە سەدا ٧٩.
میكانیزمەكە بە شێوەیە دەبیت
برینی ٪٢١ لە مووچەی بنەڕەتی
بڕینی ٪٢١ لە دەرماڵەی بڕوانامە
بڕینی ٪٢١ لە زەوجی و منداڵ
بڕینی ٪٢١ لە جوگرافیا
بڕینی ٪٢١ لە ترساناكی
بڕینی ٪٢١ لە خانەنشینی
بڕینی ٪٢١ لە باج
بڕینی ٪٢١ ئەگەر هەر ماددە و فەصڵیكی تر هەبێت…
بۆ دەڵیین نایاسایی لە ناو نایاسایی دەكریت چونكە مووچەی بنەڕەتی بە یاساڕیكخراوە هەر دەبێیت بە یاسا ببڕێیت نەك بە ڕێنمایی لە وەزارەتی دارایی.
میكانیزمەكە بەم شێوە جێبەجیدەكریت..
« ٪٢١ بڕی چەك ٪ بڕی شایستە ٪٢١ = (پۆینت دەردەچێیت تا ژمارە ٥)
« ئەو پۆینتەی كە دەرچووە * (هەرەیەك لە مووچەی بنەڕەتی و زەوجی و منداڵ و بڕوانامە و ترسانكی جوگرافی وباج و خانەنشینی .ئەگەر فصل و ماددەی تر هەبوو)
« كۆی مووچە و دەرماڵە دەردەچێیت — كۆی لێبڕینەكە = بڕی چەك
ئەگەر جیاواز دەرچوو ئەو كاتە جیاوازەكە ٪ (هەریەك لە بنەڕەتی و بروانامە و هتد دەكەین )
لێردا بڕی شایستە دەردەچێیت …
ئەم كردارە لە كۆی گشتی دەكرێت، دەستكاری لیستی مووچە ناكریت ،لە كۆتایدا ٪٢١ نامێنیت و مووچەدەبیت بە ٪٧٩.
ئەم كردارەش نازانریت بۆ ئەوەی هیچ لە ئەستۆ گرتنێك بۆ حكومەت نەمینیت بەرامبەر بە مووچە خۆران یاخود لە ترسی چاودێری دارای بەغداده..
بۆیە پێوستە حكومەت و وەزارتی دارایی ڕوونكردنەوە بدەن بە پەرەلەمان و موچەخۆرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ..

 

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی
ئەندامی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی كوردستان



PM:10:40:21/09/2020