ئاتلەتیکۆ مەدرید لەگەڵ سوارێز رێککەوت


یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لەگەڵ لویس سوارێز هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە رێککەوتووەو ئەو یاریزانە بۆ دوو ساڵی داهاتوو دەباتە ریزەکانیەوە.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەمڕۆ بڵاویانکردووەتەوە، گرێبەستی سوارێز لەگەڵ ئاتلەتیکۆ مەدرید بۆ دوو ساڵی داهاتوو دەبێت و ساڵی یەکەم مووچەکەی لە لایەن بەرشەلۆنەوە دەدرێت، ئەمەش بەهۆی هەڵوەشانەوەی گرێبەستی هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە.
سوارێز توانیویەتی ٢٨٣ گۆڵ بۆ یانەی بەرشەلۆنە بکات، بەڵام کومانی راهێنەری نوێ ئەو یاریزانەی لە رۆشتن ئاگادارکردووەتەوە،نایەوێت لە پلانەکانی بێت.
 


AM:10:20:22/09/2020