لەسەرتاسەری جیهان بەرێژەی لە ٦٪ تووشبوون بە کۆرۆنا بەرزدەبێتەوە

لە جیهاندا تووشبوون بە کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە، گیان لە دەستدان لە دابەزینە


رێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویکردەوە کە بڵاووبوونەوەی کۆرۆناو تووشبوون بەشێوەیەکی بەرچاو لە جیهاندا لە هەڵکشاندایە، بەڵام بە پێچەوانەوە گیان لەدەستدان لە دابەزیندایە.

 
بەپێی ئەو راپۆرتەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە حەوت رۆژی هەفتەی رابردوودا دوو ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی کۆرۆنا بوون.

 
لەو راپۆرتەدا کە دوێنێ شەو بڵاوکرایەوە، لە هەفتەی پێشوودا یەک ملیۆن و ٩٩٨ هەزار و ٨٩٧ کەس تا ٢٠ی ئەیلول تووشووی کۆرۆنا بوون، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە رێژەی ٦٪ تووشبووی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهاندا بەرزبۆتەوە.

 
تا ئێستا کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان بۆتەهۆی گیان لەدەستدانی ٩٦١ هەزارو ٣٥١ کەس لەو دەمەوە کە ڤایرۆسەکە لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ەوە لە چین دەرکەوتووە. 




PM:12:36:22/09/2020