بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە، بە مەبەستی ئاسانكاری و كەمكردنەوەی رۆتین هۆبەی وەرگێڕانی تۆماری شارستانی (ئەلیكترۆنی و راستی و دروستی/ صورة قيد) دەستبەكاربووە. 

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و كاروباری شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە" بە مەبەستی كارئاسانی و كەمكردنەوەی رۆتین، هۆبەی وەرگێڕانی تۆماری شارستانی (ئەلیكترۆنی و راستی و دروستی/ صورة قيد) لە رێكەوتی 16/9/2020 دەستبەكاربووە لە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان".

 

بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی ھەولێر لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە هاووڵاتیان دەكات بۆ مامەڵەی وەرگێڕانی تۆماری شارستانی، بۆ ئەو مەبەستە هاووڵاتیان پێشتر پێویست بوو سەردانی بەغدا بكەن لەئێستادا ئەم مامەڵانە لە بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و كاروباری شارستانی هەولێر دەكرێت بۆ كارئاسانی هاووڵاتیانی خۆشەویست.



PM:01:27:22/09/2020